شێخ محەمەدی شەشوولەیی پەڵەگەنمێکی هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  775 بینین

شێخ محەمەدی شەشوولەیی، پەڵەگەنمێکی هەبوو لەو دەشتی دزەییە، ڕۆژێک ئەچێ بۆ لای گەنمەکەی، سەیر ئەکا وا لە نزیک گەنمەکەی ئەوەوە شوانێک خەریکە بلوێر لێ ئەدا. ئەمیش بانگی ئەکا ئەڵێ: «ڕاعی ڕاعی! ئەو سەوتە حەزینە لەو نایە ڕەقیقەوە بە ئەنغامی شەفەتەینە؟ یا بە تەحریکی ئەسابیعانە؟» شوانەش ئەڵێ: «مامۆستا بە سەری تۆ پێمەڕی من نەچووەتە ناو دەغڵی تۆوە.» مامۆستا ئەڵێ: «ماشاڵڵا جەهل عەجایبە.»