گەهـ مەدرەسە و گەهـ تەکیە گەهـ
لە کتێبی:
دیوانی فانی
بەرهەمی:
مەلا حوسێن فانی (1883-1983)
1 خولەک
802 بینین
گەهـ مەدرەسە و گەهـ تەکیە گەهـ ج.. دیدەقی نائاشکرا ئاغاوات
دانیشتووە لە یەک جێگا شارەزایی ئەتوار نییە
لە جەهلی دەشتی هەولێرشوێن دڵم ڕووناک و سافە
سەلیقەی ئاوێنەی من بە غەیری ژەنگار نییە
مەرتەبەی ناکەس و هیچ لای ناکەسان بڵندە
بۆیە کە جێگای دڕک غەیری سەر دیوار نییە
تاڵی و شیرینیی قسەم تابعی حاڵی خۆمە
ناڵەیی زیندانیی غەم نەغمەیی گوڵزار نییە
دڵ کە سووتا مەحو بوو فانیناسناوی ئەدەبی چ باکت هەیە
بەردی حادسە با بێ بادەیی سەرشار نییە