کابرایەکی کورد منداڵێکی پێ ئەبێ ئەچنە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  559 بینین

کابرایەکی کورد منداڵێکی پێ ئەبێ، ئەچنە ماڵە گۆرانێک لەو شارباژێڕە. کابرای گۆرانە، هۆڕێک مێوژی دانابوو. منداڵە چاوی بە مێوژ کەوت دەستی پێکرد: باوە مێوژ ئەخۆم، باوە مێوژ ئەخۆم! هەر نەیبڕییەوە. باوکەکەیشی چەپۆکێکی ماڵی بە سەریا و وتی: هەتیو! وس بە، پیاگەکە خۆی ئەقڵی هەس، بۆت دەرتێرێ!