ئەی کەڕەمت هەمنەفەسی بێکەسان

لەسەر وەسیەتی خۆی ئەم شیعرە لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسرایەوە بۆ یادگار
لە کتێبی:
دیوانی فانی
بەرهەمی:
مەلا حوسێن فانی (1883-1983)
 1 خولەک  574 بینین
ئەی کەڕەمت هەمنەفەسی بێکەسان
بێ توو نییە هیچ کەسی بێکەسان
بێکەسم و هەمنەفەسم هەر ئەتووی
ڕوو لە چە کەم ئەی کەسی هەر بێکەسان