هات فەسڵی بەهار کەوتمە نێو بەحری غەمانم

لە کتێبی:
دیوانی فانی
بەرهەمی:
مەلا حوسێن فانی (1883-1983)
 1 خولەک  498 بینین
هات فەسڵی بەهار کەوتمە نێو بەحری غەمانم
دەڕژێ لە دوو چاوم بە شەپۆل ئاوی ڕەوانم
هەرچەند گوڵی دونیا هەبوو لێکڕا هەموو دەرچوو
تەنیا گوڵی من کەوتە خەفا ڕوو لە جینانم