کابرایەک دوو کوڕی هەبوو یەکێکیان ناوی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1179 بینین

کابرایەک دوو کوڕی هەبوو، یەکێکیان ناوی «خلە» بوو، ئەوی تریان «بلە». خلە حیز و بلە زۆر ئازا بوو. هەتیومەتیو بە کابرایان ئەوت: خلەمان گاوە. ئەویش ئەیوت: خۆیشم ئەتوانم خلە بگێم، ئێوە ئەگەر ئازان بلە بگێن!