پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی کە ئیشێک...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
963 بینین
پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی، کە ئیشێک ئەهاتە پێشەوە، ئەیوت: هەر سێ تەڵاقی خۆم و عەلی عیرفان کەوتبێ ئەم ئیشە وا نییە. پێیان ئەوت تۆ چیت داوە بەسەر عەلی عیرفانەوە، بۆچ ئەیخەیتە پاڵ خۆت؟ ئەویش ئەیوت: خۆم دەمێکە تەڵاقم نەماوە.