لەو کوردەوارییە شێخێک ئەچێتە دیوەخانی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
826 بینین
لەو کوردەوارییە شێخێک ئەچێتە دیوەخانی ئاغایەک، سەیر ئەکا هیچیان بۆ نەکردووە. شێخ تووڕە ئەبێ و ئەڵێ: بۆچ نان و تفاقتان ڕێک نەخستووە؟ ئاغاش دەست ئەکا بە لەخۆبووردنەوە و ئەڵێ: یا شێخ قوربان لێمان ببوورە فریا نەکەوت، وابزانە تەکیەکەی خۆتانە!