جارێک موفتی زەهاوی، لە بەغدا لەلای والی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1082 بینین

جارێک موفتی زەهاوی، لە بەغدا لەلای والی دائەنیشێ و لە تەنیشتییەوە ئەبێ و سەرینێک لە بەینیانا ئەبێ. لەو وەختەدا یەکێک لە کوردە فەیلییەکان ئەبەنە لای والی و والی زۆر تووڕە ئەبێ و ئەڵێ: بریا ئەمزانی بەینی کورد و کەر چەندە!

خێرا موفتی زەهاوی هەڵئەداتێ ئەڵێ: تەنها سەرینێک! والی کە لا ئەکاتەوە زۆر شەرمەزار ئەبێ و داوای لێبوردنی لێ ئەکا.