کابرایەکی کوێر، ژنێکی هەبوو، ژنەکەی زۆری...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  636 بینین

کابرایەکی کوێر، ژنێکی هەبوو، ژنەکەی زۆری خۆش ئەویست و هەموو جار پێی ئەوت: پیاوەکە خۆزگە چاوت ئەبوو سەیرت ئەکردم کە من چەندە جوان و نازدارم؟ لەگەڵ ئەوەش من چەند تۆم خۆش ئەوێ. کوێرەکەش وتی: ڕاست ئەکەی ئەگەر ئەوەندە جوان بوویتایە - وەکوو خۆت ئەیڵێی - بەر من نەئەکەوتی!