کابرایەکی کورد چووە لای سەرتاشێک سەری بت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  816 بینین

کابرایەکی کورد چووە لای سەرتاشێک سەری بتاشێ. پیرە سەرتاش هەر کە چەقۆکەی ئەهێنا بە سەریا لایەکی سەری ئەهێنا خوارەوە! سەرتاش لە دڵی خۆیا وتی: ئەگەر نەیگرمە قسە ئەم کابرایە لە ئاخرا لێم دێتە دەنگ. هەروا بە دەم سەرتاشینەکەوە قسەی لێ ئەپرسی. ئینجا هاتە سەر ئەوە وتی: ئەرێ کاکی خۆم، ئێوە چەند بران؟ کابراش وتی: بە خوا کاکی خۆم ئەگەر من لە دەستت ڕزگارم ببێ چوار، ئەگینە سێ براین.