لە ساڵی ١٩٤٩دا حزبی دەستووری نووری سەعید...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  814 بینین

لە ساڵی ١٩٤٩دا حزبی دەستووری نووری سەعید لە عێراقا دامەزرابوو، ئەم حزبە خۆشەویستی هەموو کەس نەبوو، لە کۆڕێکا دانیشتبووین باسی ئەو حزبە هاتەپێشەوە. داود بەگی فەتاح بەگی جاف وتی: لە کورددا کەس بەقەدەر بەگزادەی جاف پارەی بەو حزبە نەداوە. منیش وتم: لە کورددا کەس بە قەدەر بەگزادەی جاف نەچوونەتە ناو ئەو حزبەوە!