مەلا عەلی قوچە بلباسی هەبوو، هاتە لام...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  808 بینین

مەلا عەلی قوچە بلباسی هەبوو، هاتە لام، پێم وت: هەر ئەوەندە دانیشە جگەرەیەک بکێشە و لە پاشا بڕۆ. دەستم برد جگەرەیەکم دایە. جگەرەی لە تەنیشت خۆیەوە دانا و دانیشت. وتم: بۆچ نایکێشی؟ وتی: هەر وەخت ئارەزووم کرد بڕۆم ئەیخۆم! ئیتر من قسەم بڕا.