حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگ گێڕایەوە وتی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
814 بینین
حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگ گێڕایەوە وتی: لە گەڕەکی گۆیژە بەقاڵێک هەبوو ناوی «حەمەی پوورە سافیە» بوو، ڕۆژێک هاتە لام و وتی: فڵانی ئەمڕۆ بارێکم کاهوو کڕیبوو لەبەر دووکانەکەما ئاوم پیا کرد، سێ زەلامی شارەزووری هاتن یەکێکیان وتی: عەشرەت سەیر کەن ماشەڵڵا خەیار داگیە بە یەکا! دووهەمیان وتی: کوڕە ئەوە تۆ یێژی چی؟ ئەوە خەیار نییە یارکۆ کییە، یارکۆکی! ئەوی سێهەمیان وتی: بەخوا هەردووکتان بێ ئەقڵن چاوتان بە سەلکی کەوەرەکە کەوتگە، یەکێکتان یێژێ خەیار و یەکێکیشیان یێژێ یارکۆکی!