عەلی قادر، کابرایەکی شاتری بوو، حسین بەگ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  819 بینین

عەلی قادر، کابرایەکی شاتری بوو، حسین بەگی حەسەن بەگ گێڕایەوە وتی: لە فەقی جنە بووین. ئەحەی سەلیم وتی: سەگی ماڵی عەزەی قادر لەوانەیە کەس نەوێرێ لەبەر ئەو دەوروبەرەدا بڕوا. عەلی قادریش هەڵیدایە وتی: کوڕە یێژی چی؟ وەکە لام سەگی ئەوان لە چاو سەگی ماڵی مارفا وەکوو شێخ وایە.