حەسەن بەگی قادر بەگی جاف لەگەڵ دەستەیەک...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1086 بینین
حەسەن بەگی قادر بەگی جاف لەگەڵ دەستەیەک لە شۆڕەسواری جافا بەو دەشتی شارەزوورەدا تێئەپەڕن، مەرەزەی شارەزوور دەستی بە خۆیا هێناوە، گۆڵەکان ئاویان تێ بەرداوە، هەموویان پشتە پشتە وەستاونەتەوە، ڕائەوەستێ و سەیرێکی بە سۆزی ئەم دیمەنە ئەکا، کتوپڕ بانگی سوارەکان ئەکا و ئەڵێ: بێنۆ، بێنۆ ئێستا زانیگمە خوا لە قورئانا ئەفەرموێ ﴿مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِعەرەبی﴾ مەعنای چییە، ئەوە دەربارەی ئەم گۆڵگەلە فەرمووگیەسی! ئەوەسە چۆن پشتە پشتە وەستاگنەسەوە، ئاوی ئەم گۆڵ تێکڵاوی ئەو گۆڵ ناوێ، هەر وە دوو گۆڵ پشتە دوێک کەوتگەسە بەینیان! وە قەورەکەی حەمە پاشا ئەگەر وا نەهاتینایە من ئەمەم نەئەزانی!