کابرایەکی پیری دەوڵەمەند کوڕێکی هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1100 بینین

کابرایەکی پیری دەوڵەمەند کوڕێکی هەبوو، ڕۆژێک کابرا قسەی ئەکرد بۆ خەڵکی ئەیوت: من هیچ ئەولادم نەئەبوو، چوومە سەر دار شەخسەکەی «بانی بنۆک» لێی پاڕامەوە خوا ئەم کوڕەی دامێ. کوڕەکە گوێی لێ بوو، ڕووی کرد بەولاوە، بە هاوڕێکانی وت: بریا منیش ئەو شەخسەم ئەزانی لە کوێیە بچوومایە لێی بپاڕامایەوە باوکم زوو بمردایە!