کابرایەک هەبوو گۆزەیەکی دانابوو، هەر کەس...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1038 بینین

کابرایەک هەبوو گۆزەیەکی دانابوو، هەر کەسە کە ئەمرد بەردێکی ئەخستە گۆزەکەوە، لە ئاخری ساڵا ئەیبژارد بزانێ ئەو ساڵە چەند کەس مردووە. دۆستێکی هەبوو ڕۆژێک هات بۆ لای، سەیری کرد کابرا دیار نییە، لە دراوسێی دووکانەکەی پرسی: ئەرێ فڵان کەس چی لێ هات. ئەویش وتی چووە گۆزەکەوە!