وسواغای مەنگوڕ هەموو ئیشێکی خراپەی ئەکرد...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1204 بینین

وسواغای مەنگوڕ هەموو ئیشێکی خراپەی ئەکرد و جارجاریش ئەچوو نوێژێکی ئەکرد، پێیان ئەوت: ئاغا ئەوە ئەو نوێژە بۆچ ئەکەی؟ ئەیوت: کوڕە نەوەک ئەم مەلایانە ڕاست بکەن کە ئەڵێن ڕۆژی قیامەت هەیە، با ئەمەشم بە دەستەوە بێت!