لە کابرایەکی کوردیان پرسی بە چیدا ئەزانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1518 بینین

لە کابرایەکی کوردیان پرسی بە چیدا ئەزانی خوا، یەکێکە و دوو نییە؟ ئەویش وتی: بە ئاشەکەی ماڵی لالەما؛ تا ئەو وەختەی کە هەر خۆی بوو دایمە گەڕ بوو، ئێستا کە لەگەڵ حەمەی شەفێ بوون بە شەریک، ڕۆژێک ئەگەڕێ و چوار ڕۆژ ئەوەستێ. خواش ئەگەر یەکێکی کەی لەگەڵ بووایە ئیشەکەی وەکوو ئاشەکەی لالەمی لێ ئەهات!