بۆ بەغدا ئەهاتم، کە گەیشتمە جێ مەلا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1806 بینین

بۆ بەغدا ئەهاتم، کە گەیشتمە جێ مەلا مەحموودی وەتراخچی وەڵامی بۆ ناردم وتی: بەو ناو و نیشانەی کە ڕۆیشت و چاومان پێ نەکەوت سەلامی لێ ئەکەم. منیش وەڵامم بۆ ناردەوە وتم: بەو ناو و نیشانەی کە هاتم و چاوم پێ نەکەوت سەلامی لێ ئەکەم!