چاوم هەڵهێنا دیم ئەم میللەتە

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  894 بینین
چاوم هەڵهێنا دیم ئەم میللەتە
دیمەنی ژینی قەنارە و پەتە
گوێم بە دەنگی «ئاخ» زرنگایەوە
دەمم بە هاوار هەڵ هێنایەوە
بۆیە هەر ئەبێ پشکۆی تۆڵە بم
قوربانی خاک و هی ئەم خۆڵە بم