تا سەندنی حەق زیاتر گران بێ

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  559 بینین
تا سەندنی حەق زیاتر گران بێ
خوێنی دڵسۆزان ئەبێ هەرزان بێ
تا پێوەن زیاتر ژەنگ هەڵبهێنێ
بەند بە خرۆشتر ڕائەپەڕێنێ
تا زۆردار زبرە بنوێنێ پتر
زووتر لە گیانی بەر ئەبێ ئاگر