بستێکم نەدی لەم خاکە جوانە

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  613 بینین
بستێکم نەدی لەم خاکە جوانە
خوێناوی کوردی تیا نەڕژابێ
یا چیایەکی ئەم کوردستانە
هەزاران مێشکی تیا نەپژابێ
بۆیە بەتەنیا هەر دڵۆپێ خوێن
بۆ شیعرەکانم دەکەم بە هەوێن