کڕێوەی ناسۆر لە کێوی ژینا

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  847 بینین
کڕێوەی ناسۆر لە کێوی ژینا
لە گیان و دڵی بێهێز و تینا
لوول ئەخوا لەناو دەمی برینا
گریەم دێتە گوێ لە نەغمەی بینا
بەڵام بەستەی خەم لە دەمم نایە
گۆرانیم تەنیا نەغمەی هیوا