بلبل ژیانی ئەکا بەقوربان
لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
845 بینین
بلبل ژیانی ئەکا بەقوربان
نمێ شەونمی خونچەیەکی جوان
پەروانەی عاشق لە دەوری چرا
گڕ ئەخوا تا گڕ لە خۆی بەرئەدا
ئەی بۆ من نەبم بە قوربانی کورد
بۆ ئازادیی گەل خۆم نەکەم بە پرد