باوەڕ، ئەی زۆرداری خوێنڕێژ
لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
987 بینین
باوەڕ، ئەی زۆرداری خوێنڕێژ
دەروونم، دڵی سزا چێژ
بەهێزترن لە پەت، ئاسن
بۆیە سڵ ناکەم لە مردن
ئەی ملکەچانی ترسنۆک
وەک ئێوە نایەمە سەر چۆک