بڵێ سامانت زۆرە دەوڵەمەن
لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
907 بینین
بڵێ سامانت زۆرە دەوڵەمەن
شتی جوانیشت نایاب و دەگمەن
بەڵام بۆچیمە من ئەو سامانە
ئەیبەخشم بە گەل بۆ خاکی وەتەن
ئەو هەژارانەم خۆش ئەوێ کە گیان
گیان ئەکەن بە قوربان خاکی نیشتمان