توانەوەی سەهۆڵ، گەشانەوەی گوڵ

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  678 بینین
توانەوەی سەهۆڵ، گەشانەوەی گوڵ
لەرەی شێنەییی گەڵا و پۆپی چڵ
بە تەنیا گەرمی و جۆش نادەن بە دڵ
کاتێ دڵی من ئەگەشێتەوە
کە بەفری خەمی کورد بتوێتەوە