کام شوێنە دڵگیرە لە دەشت و چیا
لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
1228 بینین
کام شوێنە دڵگیرە لە دەشت و چیا
دڵم بە بێباک وەک مەل تیا ژیا
تا بانگی بەرزی ڕزگاریی وڵات
ڕایکێشامە ناو کاروانی خەبات
ئێستە ئەزانم ژین ئەبێ وا بێ
تەنیا «خەباتە» کە نرخی تیابێ