ئەم کوردستانەی لەت لەت کراوە

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  835 بینین
ئەم کوردستانەی لەت لەت کراوە
دوژمن پێ لەقەی لە جەرگی داوە
ڕزگاری نابێ تا نەوەی کاوە
خوێن نەکاتە سەر خوێنی ڕژاوە