جگەرگۆشەکەت بنێیتە ژێر پێت تا ئەیتاسێنی
لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
1042 بینین
جگەرگۆشەکەت بنێیتە ژێر پێت تا ئەیتاسێنی
ڕیشە بەزەیی بە چنگی تاوان لەبێخ دەربێنی
ناگاتە ئەوەی ڕێگەی ڕسواییی خیانەت بگری
تۆڵەی خوێنی کورد، بە خوێن لە هێز دوژمن نەسێنی