هەوری ‌غەمگینی تا دانەڕێژێ

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  796 بینین
هەوری ‌غەمگینی تا دانەڕێژێ
بارانێ هەمووی خوێن و ئەسرین بێ
سەمتووری ژیان تا هەڵنەڕێژێ
ئاوازێ سەرجەم ناسۆر و شین بێ
نە گوڵی ئاوات دێتە شنەشن
نە ئاوازەکەی شادی ئەبیستن