ڕۆژهەڵاتی نیشتمان

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  578 بینین
ئەم نیشتمانە گوڵشەنە شیرین و ڕەنگینە
پێویستە، نرخی نییە و مایەیی ژینە
باغی بەهەشتە بەگوڵزار و ئاوی کەوسەری
مێرگە لە پێچەوانەی ئەمە ئاسمانی شینە
لالە و گوڵ و وەنەوشە و ڕەیحان و سونبولی
وەک زوڵفی خاوی وەوی چین لەسەر چینە
یەزدان بڵندە، لە دووی ئەو پەرستشی
ئەم خاکی نیشتمانە لە بۆ لاوی کورد دینە
بەزیندوویی بۆ ژین، بەمردوویی بۆ گۆڕ
پێویستە بۆ بەهیشکی بۆ ئێمە ئایینە
گشت لاو و ساوەیی قۆچاغی پەسەندی گەل
کوشتە لە دەوری ئەم ڕەزە فەڕینە پەرژینە
هاوتایی نرخی نیشتمانت ئەسیریناسناوی ئەدەبی نییە جیهان
پاساریی ئێمە لە جێیانی دیکە شاهینە