دوۆی شەهوار

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  926 بینین
ئەتەوێ مەعریفەت لەلاپەڕەی گۆڤار
سەیری گویشفارسی بکە لە ڕووی هاوار
گوفتی نووسراوی نویسەرانی ئەو
نرخی بێ حەددە وەک دوڕی شەهوار
نویسی ئایینە بۆ کەسی زانا
بۆ دەسی لاوی نویسەران تۆمار
خووندنی ئاشکار ئەکا کەڵکی
خێوی هۆشەنگە نویسەری سالار
تاکە ئیمرۆ لە چاپدراوی کورد
مەرهەم و هێزە بۆ دڵی بیمار
یاریدەیدا ئەوی دەڵێ کوردم
کردە تاوە چ کەڵک ئەدا گوفتار
ڕەهبەری گەل ئەسیریناسناوی ئەدەبی زانستی
نویس و ڕۆژنامە، چاپ و هەم گۆڤار