بۆ شێرزادی کاکە جەزا
بۆ «شێرزادی کاکە جەزا» وتراوە کە لە کۆلیجی کشت و کاڵ لە هەڕەتی لاویدا کۆچی دوایی کردووە
لە کتێبی:
ڕازی تەنیایی
بەرهەمی:
ئەحمەد هەردی (1922-2006)
1 خولەک
1697 بینین
هەموو ئاواتی ناکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو
شریتی سەرگورشتەی من خەوێکی نەوبەهارێ بوو
هەموو پێچانەوی ژینم، بریتی بوو لە چیرۆکێ
لە کورتی و زوو بەسەرچوونا، بزەی سەرلێوی یارێ بوو!