بۆ ئاوات

لە کتێبی:
قەڵای ڕاز
بەرهەمی:
ژیلا حسەینی (1964-1996)
 1 خولەک  886 بینین
ئەبارێ هەوری خەم لەم شارە بێ تۆ
واوەیلایە، خەمە، هاوارە بێ تۆ
ئەسیری دەستی دووری بوو دڵی من
تەمە، شینە، خەمە، گریانە بێ تۆ
کچی خەمباری شاری ئاگراوی
ژەمێ خۆشی نەدیوە گیانە بێ تۆ
ئەگەر بێت و نەبارێ هەوری شێعرم
لەبالەب کاسەکەم خوێناو ئەبێتۆ !