ئاڵا

لە کتێبی:
قەڵای ڕاز
بەرهەمی:
ژیلا حسەینی (1964-1996)
 1 خولەک  1755 بینین
خۆشەویستیت بوو بە چرا
بوو بە پێڵاوی ئاسن و
گۆچان پۆڵا
خۆشەویستیت بوو بە هەتاو
بوو بە ڕەگی دڵ و هەناو
ڕچەم شکان
هاتم بۆ لات
لەسەر لووتکەی ئەوینەکەت
باڵام کرد و بووم بە ئاڵا