مەرگی شاعیر
لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
1 خولەک
1394 بینین
مەرگی شاعیر
بە دەنگی: عەلی حەسەنیانی
سێبەری بێدەنگ و مەندی،
تەرمی بێگیانی بە شوێن خۆیدا کشاند
کەوتە نێو زەندۆڵی بوومەلێڵەوە
کوندەبوو دەستی بە خوێندن کرد:
- شاعیرێکی دیکە مرد!
بووکی ڕەشپۆشی شێعر هاواری کرد:
- ڕۆژی مەرگی هەستی شاعیر، کاتی مەرگی شاعیرە!
تەرمی بێگیانی بە شوێن خۆیدا کشاند
کەوتە نێو زەندۆڵی بوومەلێڵەوە
کوندەبوو دەستی بە خوێندن کرد:
- شاعیرێکی دیکە مرد!
بووکی ڕەشپۆشی شێعر هاواری کرد:
- ڕۆژی مەرگی هەستی شاعیر، کاتی مەرگی شاعیرە!