سیاسەت نابێ دایک و بابی هەبێ!
لە کتێبی:
            چێشتی مجێور
        بەرهەمی:
                هەژار (1921-1991)
        
             1 خولەک
             1451 بینین
        
        
    پاش چەند ساڵێک کە دەگەڵ جەلال تاڵەبانی و برایم ئەحمەد نێوان ناخۆش ببوو، منیش لای بارزانی بووم، هەر ئەو پیاوە مەردانەی کە بەیانەکەیان نووسیبوو، لە ڕۆژنامەی (نور)دا نووسیبوویان: «هەژار ئەو ساڵە تۆبەی بۆ قاسم کرد و هەر خاینە!!». بەڵێ سیاسەت نابێ دایک و بابی هەبێ...