«کوردستان» یان «قلیاسان»!؟

لە کتێبی:
چێشتی مجێور
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  964 بینین

کورد لە سلێمانی لە خۆپێشاندانێکدا داوای خوێندنی زمانی خۆیان و پەرەپێدانی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی کردبوو. حیزبی شیووعی لە سلێمانی شیعاریان دەدا:(مەعاریفی قلیاسانمان ناوێ!)، بە سووکایەتی کوردستانیان کردبووە قلیاسان(کە پرد و ئاوێکە لە خواری شاری سلێمانی). دەیانگوت پتر لە سەد هەزار ئیمزا، کە هەژدە هەزاری ئیمزای کوردی کۆمۆنیست بووە، بۆ قاسم هاتووە کە: «نەکەی ئیدارەی فەرهەنگی سلێمانی بدەی بە کوردەکان، چونکە ئەمە جیاواز خوازییە»! بەڕاستی شیووعی، حیزبی پارتییان خستبووە ماڵی کولەوە و هێشتا هەر مامۆستا و برای گەورەمان بوو.