ماچ
سێبەرێکی تەنکی شیعرێکی «شاندۆر پتۆفی»ی لەسەرە
لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
1 خولەک
1500 بینین
گۆناکانم:
گەڵای زەردن
پاییزانێ
لە داری ژیان وەریون.
لێوەکانت:
دوو شکۆفەی شللێرەن و
بە سەر گەڵای پاییزانا
ناچەمنەوە.
گەڵای زەردن
پاییزانێ
لە داری ژیان وەریون.
لێوەکانت:
دوو شکۆفەی شللێرەن و
بە سەر گەڵای پاییزانا
ناچەمنەوە.