ئاویلکە

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1047 بینین
گۆڕستانی وڵاتی من
سەدان گۆڕی
چاوەڕوانی تەرمی لێیە.
 
زیندوو بوونتان بسەلمێنن،
دەنا لێرە
وەنەوزیش هەر
ئاویلکەیە.