غەم

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1054 بینین
غەمی خۆم وەکوو
شوولێکی ساوا
بە چەند دڵۆپێ فرمێسکی بەسۆز
خاو دەبێتەوە و
هەڵدەکێشرێ.
 
غەمی تۆ بەڵام:
داربەڕوویەکە
ڕیشەی پشتێندە و
چەند قەد لە دەوری زەوی ئاڵاوە.