ژوان

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1184 بینین
لە سەر کانی دانیشتووم
چاو لە چاوی تۆ دەکەم.
 
ئەم ئاسمانە شینە
ئاوێنەیەکە گەورە،
لە بەرامبەری زەریای
چاوانت ڕاگیراوە.
 
لە سەر کانی دانیشتووم:
چاو لە چاوی تۆ دەکەم.