ڕێگا
لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
1 خولەک
1523 بینین
زین و لغاوی ئەسپی با فڕێ دەدەم.
بە کۆڵانی خۆڵەپۆتینەی زەمانا چوارناڵ دەڕۆم.
لەپشت سەرم بارانی تۆزە دەبارێ.
لە کانیاوی تراویلکە دەڕوانمە خۆم:
تراویلکە، ئاوێنەیەکی تێکچڕژاو. کەمەندی دەست ڕەیاڵ دەکەم،
لە قەدی ئاسۆی باڵێنم:
ئاسۆیە و ئاسکێکی ڕەوەک. دە ئەسپی هەنگاوم دەخوڕم:
ئاسۆیە و قەڵای سەهۆڵین.
توند باوەشی پێ دا دەگرم:
ئاسۆ، چیایێکی هەورین! ئەرێ ئاسۆ ڕووبارێکە،
هەرماسی سەربەستیی خەون
دەتوانێ مەلەی تیابکا؟! ئاسۆ گەواڵە هەورێکە،
هەر بای خەیاڵ
دەکرێ باوەشی پیا بکا؟!
بە کۆڵانی خۆڵەپۆتینەی زەمانا چوارناڵ دەڕۆم.
لەپشت سەرم بارانی تۆزە دەبارێ.
لە کانیاوی تراویلکە دەڕوانمە خۆم:
تراویلکە، ئاوێنەیەکی تێکچڕژاو.
لە قەدی ئاسۆی باڵێنم:
ئاسۆیە و ئاسکێکی ڕەوەک.
ئاسۆیە و قەڵای سەهۆڵین.
توند باوەشی پێ دا دەگرم:
ئاسۆ، چیایێکی هەورین!
هەرماسی سەربەستیی خەون
دەتوانێ مەلەی تیابکا؟!
هەر بای خەیاڵ
دەکرێ باوەشی پیا بکا؟!