موعجزە

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1101 بینین
فاڵگیر:
ڕۆژێک دێ دنیا دەگۆڕێ،
ئاگر لە سەرمان دەیبەستێ،
ئاگربەندان!
 
سەهۆڵ وەک ئاگر گڕ دەگرێ
سەهۆڵ سووتان!
 
چارەنووس هەر وا تاڵ نابێ.