هەواڵ

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1231 بینین
من قورساییی غەمێکی بێ بڕانەوەم
لە سیمای داربەڕوودا دی،
وە لوورەی با، چیرۆکی سەختە پاییزیش.
 
چ غەمبارە،
لە چاوانی داربەڕوودا
هەڵوەرینی
فرمێسکی زێڕینی گەڵا.