بۆ؟

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1300 بینین
دار نیم،
لە هەر شوێنێک ڕوابام
نەیانتوانیبا ڕام گوێزن؟
 
با نیم،
بۆ هەر شوێنێک ڕۆیشتبام
نەیانتوانیبا ڕام گرن؟