کۆست

لە کتێبی:
گەشەی ئەوین
بەرهەمی:
ژیلا حسەینی (1964-1996)
 1 خولەک  776 بینین
«بەهارەناوی تایبەت» ئەمساڵ بەهار خەمینە
دەشت و دەر و کێو، سیما خوێنینە
 
نە «جمە»ی خەڵکە نە «فڕە»ی مەلە، نە «نووزە»ی ژینە
نە شنەی دار و هاژەی ڕووبار و بزە و کەنینە
 
هاوارە... دادە... گریانە... شینە
«بەهارەناوی تایبەت ڕۆڵەم» بەهار خەمینە
کۆستی هەلەبجەناوی تایبەت و مەرگی ئەوینە